نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سه‌رۆكی حزبێكی كوردستان با په‌كه‌كه‌ و توركیا شه‌ڕ به‌رنه‌ ماڵی خۆیان

سه‌رۆكی حزبێكی كوردستان با په‌كه‌كه‌ و توركیا شه‌ڕ به‌رنه‌ ماڵی خۆیان

به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا و په‌كه‌كه‌ هاوڵاتیانی سڤیلی كوردستان زیاند مه‌ندی سه‌ره‌كین ،سه‌رۆكی حزبێكی كوردستان ده‌ڵێ، په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا با شه‌ڕیان به‌رنه‌ماڵی خۆیان.

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود سكرنێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕایگه‌یاند:” پێویسته‌ په‌كه‌كه‌ و ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌ڕ و ئاژاوه‌ به‌رنه‌ماڵی خۆیان و ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌سه‌ر خاكی باشووری كوردستان دووربخاته‌وه‌.

محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌زانێت په‌كه‌كه‌ هه‌رێمی دروستكردووه‌ له‌ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان و ده‌ی ئه‌و حه‌قه‌ش به‌خۆی ده‌دات ئه‌رز و ئاسمانی كوردستان بۆم باران بكات و هاوڵاتییانی سڤیل ده‌بنه‌ قوربانی له‌ده‌رئه‌نجامدا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌ ساڵی 1984 ڕێكه‌وتن له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی عێراق و توركیا هه‌یه‌ هێزی سوپایی توركیا هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت له‌ ئاسمان و خاكی عێراق هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ باشووری كوردستانه‌وه‌، ئێستاش به‌و ڕێكه‌وتنه‌ توركیا به‌ردوامه‌ له‌سه‌ر هێرشه‌كانی.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *