نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / عومه‌ر سه‌ید عه‌لی وه‌ڵامی ئه‌و تاقمانه‌ده‌داته‌وه‌ باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن

عومه‌ر سه‌ید عه‌لی وه‌ڵامی ئه‌و تاقمانه‌ده‌داته‌وه‌ باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی‌ ته‌مووز، میدیاكانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی‌ تاقمه‌كه‌ی‌ ناو یه‌كێتی‌ و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان داوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵی‌ تێكدانی‌ كوردستان ده‌ده‌ن و قسه‌ له‌سه‌ر قه‌واره‌ی‌ كوردستان ده‌كه‌ن.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شووناس شێركۆ ئه‌ندامی‌ ژووری‌ پێوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی‌ گۆڕان ڕای‌ گه‌یاندووه‌، له‌ پێش ڕیفراندۆمی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ كوردستانه‌وه‌ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌ ڕێكخه‌ری‌ گشتیی بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ ئێرانی‌ و ئه‌مه‌ریكی‌ گفتوگۆی‌ كردووه‌ و دووپاتی‌ كردووته‌وه‌ كه‌ دژایه‌تی‌ هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌كات كه‌ دژی‌ قه‌واره‌ی‌ كوردستان بێت و هه‌وڵی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ یان دژایه‌تی‌ بدات.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ گۆڕان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌بووه‌ و نییه‌.

بەپەلە

هۆشدارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە: ئەم پێنجشەممە و هەینییە نەچنە سەیران

پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند “بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *