ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی ته‌مووز، میدیاكانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی تاقمه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان داوه‌ته‌وه كه هه‌وڵی تێكدانی كوردستان ده‌ده‌ن و قسه له‌سه‌ر قه‌واره‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه شووناس شێركۆ ئه‌ندامی ژووری پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی گۆڕان ڕای گه‌یاندووه، له پێش ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستانه‌وه عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی گفتوگۆی كردووه و دووپاتی كردووته‌وه كه دژایه‌تی هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌كات كه دژی قه‌واره‌ی كوردستان بێت و هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان دژایه‌تی بدات.
ڕوونیشی كرده‌وه كه گۆڕان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه و نییه.