نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی دارایی: هەر پلەیەک بەدەر لە یاسا درابێتە مووچەخۆر هەڵدەوەشێنرێتەوە

وەزارەتی دارایی: هەر پلەیەک بەدەر لە یاسا درابێتە مووچەخۆر هەڵدەوەشێنرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان هیچ خزمەتێک بۆ هیچ کەسێک هەژمار ناکرێت ئەگەر بەپێی یاسا نەکرابێت و هەر پلەیەک بەدەر لە یاسا درابێتە مووچەخۆر هەڵدەوەشێنرێتەوە.

 بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ دووشەممە 29-6-2020 دەرچووە و ئاراستەی “هەموو وەزارەتەکان و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت” کراوە، تێیدا هاتووە، هەموو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بەمەبەستی رێکخستنی پلە، ناونیشان و مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانیان دەکەن.  لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، هەر رێکخستنەوەیەک ئەنجامدەدرێت “پێویستە لەچوارچێوەی وەزیفی گشتیدا بێت و لەسەر بنەمای بڕوانامە، خزمەتی راستەقینە و ئەو خزمەتانە بێت کە بەپێی یاسا بەرکارەکان هەژمار کراون”. 

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *