نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌په‌له‌: به‌رپرسێكی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سلێمانی كاره‌سات كه‌وتووه‌ته‌وه‌

به‌په‌له‌: به‌رپرسێكی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سلێمانی كاره‌سات كه‌وتووه‌ته‌وه‌

سلێمانی‌ ئێسته‌ زۆرترین حاڵه‌تی‌ كۆرۆنای‌ تێدا تۆمار كراوه‌، هاووڵاتییانی‌ شاره‌كه‌ ده‌ڵێن، به‌هۆی‌ بانگه‌شه‌ی‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ ناویاندا شاسوار عه‌بدولواحید كه‌ پێی‌ وابوو كۆرۆنا بوونی‌ نییه‌، سلێمانی‌ ئه‌و دۆخه‌ی‌ به‌سه‌ردا هاتووه‌.

عه‌لی‌ كه‌ریم ڕاوێژكاری‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق له‌ واڵی‌ تایبه‌تی‌ له‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌، سه‌رباری ته‌نگژه‌ی‌ سه‌ختی كوردستان له‌ رووی سیاسی و ئابووری و ته‌ندروستییه‌وه‌، دۆخی ته‌ندروستی سلێمانی واتێكچووه‌ به‌ده‌ست كۆرۆناوه‌ كه‌ بووه‌ته‌ كاره‌ساتێكی نیشتمانی.

عه‌لی‌ كه‌ریم كه‌ پێشتر له‌ناو حزبه‌كه‌ی‌ به‌رهه‌م ساڵح به‌ كه‌سی‌ نزیكی‌ داده‌نرا، داوا ده‌كات هه‌ڵمه‌تێكی‌ نیشتمانی‌ بۆ به‌هاناوه‌چوونی‌ سلێمانی‌ بكرێ‌. به‌ڵام هیچ ددانی‌ به‌وه‌دا نه‌ناوه‌ كه‌ هۆكار چی‌ بووه‌ ئه‌و شاره‌ وای‌ لێ هاتووه‌.

پێشی وایه‌، به‌جێهێشتنی سلێمانی به‌ته‌نیا له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌دا، ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م تراجیدیایه‌كی گه‌وره‌ و دواتر به‌هیچ شتێك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *