نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی زانایان دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم .

زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان لە خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان هەیە کە جێگەی ڕێز و پێزانینە .

هیوادارم زانایانی ئایینی کوردستان، بەردەوام بن لە کارکردن لە پێناو بەهێزکردنی بنەماکانی میانەڕەوی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕۆیی .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

21 ئەیلوول 2026

See less

بەپەلە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سعوودیە دەکات

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرانە سەر بۆرییەکانی نەوت لە شانشینی عەرەبیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *