نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ماركۆ رۆبیۆ: پێویستە ئێران رەفتارە سیاسی و سەربازییەكانی خۆی بەتەواوی بگۆڕێت

ماركۆ رۆبیۆ: پێویستە ئێران رەفتارە سیاسی و سەربازییەكانی خۆی بەتەواوی بگۆڕێت

ەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت دەسەڵاتی ئێران بگۆڕدرێت و جەختیشی كردەوە كە تاران تاوەكو ئێستا رووبەرووی سەرۆكێكی وەك دۆناڵد ترەمپ نەبووەتەوە، كە توانیویەتی هاوكێشەكان لەرێگەی فشاری سەربازی و ئابوورییەوە بگۆڕێت.

ماركۆ رۆبیۆ وەزیری، دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: كە پێویستە رژێمی ئێران بگۆڕدرێت، چونكە تاران تا ئێستا رووبەڕووی سەرۆكێكی وەك ترەمپ نەبووەتەوە كە فشارە سەربازی و ئابوورییەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە گەیاندووەتە ئاستێكی بێپێشینە.

رۆبیۆ ئاماژەی بەوە كرد كە ئیدارەكانی پێشووی واشنتۆن تەنها هەڕەشەی بێكرداریان هەبووە، بەڵام ترەمپ رێگەی نەداوە تاران چەتری سەربازی بۆ بەرنامە ئەتۆمییەكەی دروست بكات و پەیوەندی ئەو وڵاتەش لەگەڵ چینیش پێویستی بە هاوسەنگییە.

هۆشداریشیدا كە هەر جۆرە رووبەرووبوونەوەیەكی سەربازی یان ئابووریی لەنێوان ئەمریكا و چین، كارەساتبار دەبێت بۆ هەردوو وڵات و ئابووریی جیهان.

بەپەلە

لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە هاوسەر و خەزووری دەکات و بە سەختی برینداریان دەکات

لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە ه سلێمانی — چڕکە ئەمڕۆ لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *