
دۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە:
هۆشدارییەکەی ئوردن لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر عێراق گەیشتوونەتە لوتکە.
لە پەیامەکەیدا، ئوردن بە لایەنی عێراقی ڕاگەیاندووە کە وەڵامی سەربازیی هەر هێرشێکی ئەو گرووپانە دەداتەوە کە لەوانەیە دژی خاکەکەی ئەنجامی بدەن. هەروەها دووپاتی کردووەتەوە، شانشینی ئوردن چاوەڕێی ئەوە لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات کە ڕێکار بگرنەبەر بۆ ڕاگرتنی ئەو گرووپانە و ڕێگری لە هەر هەڕەشەیەک بکەن کە ئاسایشی ئوردن بکاتە ئامانج.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە