
عەلی حەمەساڵح: بەفەرمیی درگای قاچاخچییەتی لە مەرزی باشماخ کرایەوە
قوباد و بافڵ ئێوە بەرپرسن، وردەکاری لە کۆمێنتە
لە پێنجوێنەوە نامەیەک بۆ بافڵ تاڵەبانی قوباد تاڵەبانی
بەکردەی دیتم، خاڵی گومرگی باشماخ نەماوە… تەواو..
ئەو باشماخەی زەمەنێک داهاتی مانگانەی زیاتر لە (٣٠) ملیار بوو ئێستا مرد..
بەفەرمی خەتی قاچاخ(تەنسیق) کرایەوە.
بەفەرمی بەخەڵک دەڵێن: گومرگ مەکە، بە (تەنسیق) زۆر هەرزانتر..
لە عەلاگەو شوشەوات و پاسکیل و شیر و گۆشت و مریشک و دوگ و نەمام و جگەروجگەرەو هەموو شت.. ڕۆشتنی برنج و شەکرو زەیت و هتد..
سێ ئۆتۆمبیل لە خەتی گومرگ وەستاوە، زیاتر لە (١٠٠) لە خەتی تەنسیق..
تەواو تەواو.. ئێستا ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان هەموو بەفەرمی بونەتە پاسەوانی ئەم تەنسیقەو نەمانی داهات.
حیزب و حکومەت ئێوەن! مەعقولە ملیارە دیناری مانگانە لە داهاتی گشتی سلێمانی ببەن! حیزب وبەرپرسی پارەیان دەوێت.
عەلی حەمە ساڵح
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە