
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران: هێرشەکانی ئێران بێ پاساون و دەبێت سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکاریانە دابنرێت
دهقى ڕاگهیاندراوهكه:
ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە
هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات و داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکاریانە دابنێن.
سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2026/7/17
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە