نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە.. یەکێتی گۆبەنی نایەوە و هادیە سور پەیامی هەیە

بەپەلە.. یەکێتی گۆبەنی نایەوە و هادیە سور پەیامی هەیە

بەناوی خودای گەورەی میهرەبان

بەڕێزان
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

سڵاوێکی گەرم….
دەمەوێت لەڕێی ئەم نامەیەمەوە، سەرنج و تێبینی بەڕێزتان ڕابکێشم، سەبارەت بەهەوڵی بەردەوامی شکاندنی کۆدی مۆبایلەکانم لەئەم دەمدا، بەفەرمانی هەندێ کەس و لایەنی پەیوەندیدار لەڕووداوی دەستگیرکردنم، دوور لەویست و ئیرادەم. لەکاتێکدا لەزیندان و ئەودەم کەدیل و بێ دەسەڵات کەوتمە بەر چنگیان، سەرباری هەموو ئەوانەی بەسەریان هێنام لەئەشکەنجە و هەڕەشەی پۆخڵ و دەستەواژەی چڵکن و ئازاردان، تا خەریک بوونیان بۆ بەلاڕێدا بردنی هۆکاری پەلاماردانم، چاوەڕوانیی مەرگمم هەڵبژارد و بەئەندامەکانی جەستەم و دەروونی تەواو ماندوو، بەرگریم کرد و دەست بەرداری ئەو مافە سادە و سەرەتاییەم نەبووم، کە (بۆخۆم هێشتنەوە)ی کۆدەکان بوو. هەموو ئەمانەش تەنها لەپێناو پارێزگاریی لەبەهاکانی ژیان و دواتر بەرزڕاگرتنی حورمەتی خێزان و ئازیزان. جا گوریسی دڕکاوی ئەم چیرۆکە لەپای بەهاناوە چوونی برام بەرۆکیان گرتم، لەکاتێکدا هەوڵمدا بەربەست بم لەسوتانی جەرگی دایکم و ئەو دایکانەی ڕۆڵەکانیان بەزۆر تاڵاوی ژەهری جەنگێکی ناپێویستیان پێ نۆشکرا.
ئێستاش لەئێوەی قەدرگران داواکارم، بەهەر ڕێکارێکی فەرمی کەپێتان دروست و گونجاو و ڕێپێدراو بێت، دۆسیەیەکی یاسایی دروست بکەن لەدادگایەکی بێگەرد و پارێزگاری ئەو مافەم بن، هاوکات بەوپەڕی سەربەرزیمەوە گەردنم لەئاستی یاسا و دادپەروەری نەوی بێت، گەر لەهەر تاوانێک تێوە گلاوبم (دژ بێت بەقەوارەی هەرێم، گێرەشێوێنی، ناپاکی، تیرۆر، سیخوڕی، مادەی هۆشبەر یا هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەروەری و سەرو سامان).
دواجار تکاکارم، بەحەق هاوکاریتان بفەرموون هەتا بتوانم وەک کوردێکی (ئازاد، مەدەنی، سەربەست، سەربەخۆ، ڕژد و مکوڕ) لەسەر پێکانم خۆڕاگر و هێندەی توانام لەتێکۆشان بەردەوامی بدەم وەک پاڵپشتی مافی خۆشەویست و هاوڕێکانم. ئەویش لەدوای پشتیوانی پەروەردگار.
(وإنِّي عُذتُ بربِّي وربِّكُم)
(وربُّنا الرحمنُ المُّستَعان)

                                                                                        هێمن هادی یە سوور

بەپەلە

بەپەلە.. زانکۆی سلێمانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر عەبدولەتیف سەلەفی پێکهێنا

وردەکاری زیاتر لە کۆمێنتە سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی وەک دامەزراوەیەکی فەرمی و ئەکادیمی، جەخت لەسەر پاراستنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *