نوێترین هەواڵ
سەرەتا / بیروڕا / کۆڤان عمر

کۆڤان عمر

دیدگا و دنیا‌بینی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان…

بۆ بنیاتنانی داهاتووی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە ماوەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، دیدگایەکی دیار و هەنگاو‌ بە هەنگاو بۆ بنیاتنانی داهاتووی هەرێم پیشان داوە، دیدگایەک کە لە سێ بنەمای سەرەکی پێکهاتووە: حکومرانی باش، ئابووری بەهێز، ئاسایش و سەقامگیری.

مەسرور بارزانی حکومرانی خۆی لەسەر یاسا، دامەزراندن، شفافیت و بەرپرسیارێتی بنیات نراوە. لە تێفکرینی ئەودا:

  • حکومەت دەبێت خزمەتگوزار بێت، نە حاکم.
  • دامەزراوەکان دەبێت پێکهاتەیەکی یاسایان هەبێت.
  • بنیاتنان دژ بە فەساد و بە هەدەردانی سامانی گشتی بە هەنگاوی پراکتیکی و بەسیستەمکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، گەشەپێدانی سیستەمی دیجیتالی مووچە و داهات بۆ کەمکردنەوەی قەیرانە داراییەکان، هەوڵ بۆ چاکسازی کارگێڕی لە نێوان‌ دامەزراوەکانی دەولەت.

لە دیدگای ئابووری و گەشەپێدان و دنیا‌بینی مەسرور بارزانی، ئابووریی هەرێم نابێت تەنها لەسەر نەوت پەیوەست بێت، چونکە هەمەچەشن کردنی ئابووری پشتیوانی دەکرێت لە پیشەسازی، کشتوکاڵ، گەشت‌وگوزار، و بازاڕی تایبەت هەروەها هێنانی وەبەرهێنانی دەرەکی دڵنیا کردنەوەی وەبەرهێنەران بە یاسا و زامنکردنی ئارامی و ئاسایش، پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگا، فڕۆکەخانە، کارەبا، ئاوی خواردنەوە. پشتیوانی بۆ کشتوکاڵ و پیشەسازی ناوخۆیی بۆ دروستکردنی هەلی کار بۆ گەنجان.

ئاسایش و دیپلۆماسی و پەیوەندی نێودەوڵەتی، مەسرور بارزانی ئاسایش بە بنەمای گەشەی ئابووری و سەقامگیری سیاسی دەبینێت، پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانان، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە ناو هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان، پاراستنی ئارامی هەرێم لە کاتێکدا ناوچەکە پڕ لە شەرو قەیرانە هێنانی پشتیوانی سیاسی و ئابووری لە هەندێ وڵات و دامەزراوەی نێودەوڵەتی.

خولاسەی کەلام، دنیابینی سەرۆکی حکومەت بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان، دنیابینییەکی پراگماتیک و دامەزراوەییە
کە لەسەر ئەم ستونانە بەرێوەدەچێت:
» حکومرانی لەسەر بنەمای یاسا و شفافیت
» ئابووری جۆراوجۆر و بەهێز
» ئاسایش و دیپلۆماسی کارا
کۆتایی، دیدگای ئەو بنیاتنانی هەرێمێکی سەقامگیر، پێشکەوتوو و کەم پەیوەست بە نەوتە، کارکردن لە سەر پلان و ستراتیجیەتی دورمەودا.

کۆڤان عمر

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازیی له‌ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات

بەپەلە

شیكردنەوەیەكی ریالیستیانە بۆ دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر بنەمای تێروانینەكانی جۆن مێر شایمەر

پ.ی.د.سه‌رسام خلیل عمرڕۆژهەڵاتی ناوەراست یەكێكە لە شوێن و پێگە جیۆپۆلیتیك و ناوچە هەرە ستراتیژیەكانی جیهان …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *