نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كونسوڵی گشتیی كۆریا بۆ سەرۆكی حكوومەت: كوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت

كونسوڵی گشتیی كۆریا بۆ سەرۆكی حكوومەت: كوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت

كونسوڵی گشتیی كۆریا بۆ سەرۆكی حكوومەت: كوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆریا كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

ئەمرۆ دووشەممە 11/5/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سینگچۆل لیم، کۆنسوڵی گشتیی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی کۆریای باشووری کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور کردووە، سەرۆکی حکومەت هەروەها پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاریکاریی حکوومەت و گەلی کۆریا دەربڕی.

کونسوڵی گشتیی کۆریا، ستایشیی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرد، ئاماژەی بەوە دا: “کوردستان هەمیشە لە دڵمدا دەبێت.”

See less

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *