نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای دهۆکی كرد

مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای دهۆکی كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی نیسانی 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی پارێزگاکە کۆ بووەوە و جەختی لە خزمەتكردنی هاووڵاتییان و گرنگیپێدانی زیاتری پڕۆژەكان كردەوە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، لەمیانی دانیشتن و کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جەختی لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و گرنگیپێدانی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کردەوە.

هەروەها سەرۆکی حكوومەت ئاماژەی بە پێویستیی ڕێزگرتن لە سەرجەم هاووڵاتییان کرد، بەتایبەت ڕێزگرتن و خزمەتکردنی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و تێکۆشەران کە ئەرکێکی لەپێشینەیە.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *