نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی ئەوقاف: گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم تەنها بە ڕێگەی وشکانی دەبێت

وەزارەتی ئەوقاف: گەشتی ئەمساڵی حاجیانی هەرێم تەنها بە ڕێگەی وشکانی دەبێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی كاربه‌ڕێكه‌ری هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە شێوازی گەشتی حاجیانی ئەمساڵ بۆ عەرەبستانی سعودیە ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە، گەشتەکان تەنها بە وشکانی ئەنجام دەدرێن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە؛ لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و گەرەنتی گەیشتنی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سعودیە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای حەجی عێراق، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە هاوشێوەی حاجیانی عێراق، گەشتی حاجیانی کوردستان بۆ ئەمساڵ تەنها بە ڕێگەی وشکانی بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە و داخرانی ئاسمانی عێراق و فڕۆکەخانەکان، بڕیاردرا گەشتەکە بکرێتە وشکانی.” بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە حاجیان دەست بە گەشتەکانیان بکەن و لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری و ڕێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا بڵاودەکرێنەوە.

سەبارەت بەو حاجیانەی پێشتر پارەی گەشتی ئاسمانییان دابوو، وەزارەتی ئەوقاف دڵنیایی دەدات و ڕایدەگەیەنێت: “هەموو هەوڵێک دەدەین لە ڕێگەی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقییەوە، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو مافی حاجیان بگەڕێنینەوە و بەپێی ئەو خەمڵاندنەی بۆ تێچووی گەشتی وشکانی دەکرێت، قەرەبوو بکرێنەوە.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ تەواو کراون و لە کاتێکی نزیکدا ڕێنمایی نوێ و وردەکاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان بڵاودەکرێتەوە.

بەپەلە

هەڵوێستی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ

chrka – 1 دۆسیەی گیانلەدەستدانی “غەزال مەولان”، ئەو کچە تەمەن 18 ساڵەی کە لە چەند …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *