نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حزبێكی كوردستان بۆ په‌كه‌كه‌ خه‌باتت بگوازه‌ره‌وه‌ بۆ شوێنی خۆی

حزبێكی كوردستان بۆ په‌كه‌كه‌ خه‌باتت بگوازه‌ره‌وه‌ بۆ شوێنی خۆی

چەند رۆژێكە توركیا لەشكركێشییەكی گەورەی بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە و بەزاندنی خاكی هەرێمی كوردستان دەست پێ كردووە، كە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك هاووڵاتی، هێزە سیاسییەكانی كوردستان داوا لە پەكەكە دەكەن بیانوو بە توركیا نەدات ئەجێنداكانی جێبەجێ بكات.

عادل مەلاساڵح، ئەندامی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، وەك حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەڵوێستێكی نیشتمانیانەمان هەیە و سەركۆنەی هەموو دەستدرێژییەك بۆ سەر هەر بستێكی خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەین، توركیا هەمیشە پەكەكە بە بیانوو دێنێتەوە بۆ هێرشكردنە سەر كوردستان، بۆیە پێویستە پەكەكە بە جۆرێك مامەڵە بكات هیچ بیانووێكی یاسایی و سیاسی نەدات بە توركیا بۆ بەزاندنی خاكی كوردستان.

ئاماژەی بەوەیش كرد، پەكەكە پێویستە خەباتی خۆی بگوازێتەوە بۆ مەیدانی ڕاستەقینەی خۆی، بۆ ئەوەی هیچ ڕژێمێك ڕێگە بەخۆی نەدات دەستدرێژی بكاتە سەر سنووری كوردستان.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *