نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: بۆ په‌كه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگره‌

بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: بۆ په‌كه‌كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگره‌

چەند رۆژێكە توركیا لەشكركێشییەكی گەورەی بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە و بەزاندنی خاكی هەرێمی كوردستان دەست پێ كردووە، كە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەك هاووڵاتی، هێزە سیاسییەكانی كوردستان داوا لە پەكەكە دەكەن بیانوو بە توركیا نەدات ئەجێنداكانی جێبەجێ بكات.

عەبدوڵا وەرتێ، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی، راگەیاند، ئەو رووداوانەی ئێستە لە ناوچە سنووریەكانی كوردستان ڕوودەدات بەهۆی هێرشی توركیا بە بیانووی پەكەكە، مایەی نیگەرانییە، پاساو بۆ كوشتن و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییان نییە كە ئێستە ئەوە دەگوزەرێت.

ئاماژەی كرد، شوێنی خەباتی پەكەكە دیارە كوێیە، هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدی خەڵكی كوردستانە و بووەتە پەناگە بۆ هەموو پارچەكانی كوردستان، بۆیە گرنگە هێزە چەكدارەكانی كوردانی پارچەكانی تر دۆخی هەستیاری هەرێمی كوردستان لەبەرچاو بگر، هەرێمی كوردستان بووەتە پەناگەی تەواوی ئەو كوردانەی لە پارچەكانی تری كوردستان، بەهۆی نەبوونی ئازادی سیاسی لە باشووری كوردستان دەگیرسێنەوە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *