
سەرپەرشتیاری ھاوکاریی مەیدانی و قەیرانەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت “لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی لەکاتی ڕووداوەکە بەهانای خەڵکی چەمچەماڵەوە چووین و ٥٠٠ ماڵ تەواو پاککرانەوە و ھەموو پێداویستیان بۆ دابین کرا، سبەیش ھاوکاری دەگەیەنینە ٤٠٠ ماڵ لە کەرکووک.”
ئیسماعیل عەبدولعەزیز، سەرپەرشتیاری ھاوکاریی مەیدانی و قەیرانەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی، خۆی سەرپەرشتی تیمەکانی چەمچەماڵی دەکرد، گوتی “لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، یەکەم دەزگا گەیشتینە چەمچەماڵ و فریای خەڵک کەوتین، ٥٠٠ ماڵ کە بۆ ئێمە دیار کرابوو هەموومان پاککردنەوە و پێداویستی ناوماڵ و خواردنی گەرمیشیان بۆ دابین کرا، کە نۆ ئایتیمی بە کوالێتی زۆر بەرز لەخۆ دەگرت، ئەمەش بە فەرمانی سەرۆک بارزانی بوو، بۆیە خزمەتێکی زۆر باشمان کردن.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە