
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی (السيادة) دەکەین، کە دوێنێ شەو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بەغدا، گیانی لەدەست دا.
وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانێتیی ئەلسیادە و بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکەین، ڕاشیدەگەیێنین کە کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.
بارەگای بارزانی
15ی تشرینی یەکەمی 2025