نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ترەمپ: بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکراین لەگەڵ پوتن کۆدەبمەوە

ترەمپ: بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکراین لەگەڵ پوتن کۆدەبمەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ فلادیمێر پوتنی سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس، کە خۆی خاوەندارێتی دەکات بڵاویکردوەتەوە کە گفتوگۆیەکی بەرهەمداریان لەگەڵ سەرۆک پوتندا ئەنجامداوە.

ترەمپ ئاماژەیبەوەشکردوە؛ پوتن پیرۆزبای  لێکردوە و سوپاسی خانمی یەکەمی ئەمریکاشی کردوە بۆ هەوڵ و کارەکانی لەسەر پرسی منداڵان.

لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا نوسیویەتی؛ پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆیان لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا تاوتوێ کردووە و رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی راوێژکارە باڵاکانی هەردوو وڵات لە هەفتەی داهاتوودا.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو، دواتر خۆشی لەگەڵ پوتن لە بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا کۆدەبنەوە و تاوتوێی کۆتاییهێنان بەو “جەنگە شەرمەزارییە”ی نێوان روسیا و ئۆکراین دەکەن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *