نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی لە قوتابخانەكان راگرت

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی لە قوتابخانەكان راگرت

وەزارەتی پەروەردە سەرجەم تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 و خولی دووەمی قوتابخانەكانی لە هەرێمی كوردستان بۆ هەفتەیەك دواخست.

وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند “لەبەر بەرژەوەندیی گشتی، ئەم هەفتەیە واتە لە سبەی شەممە 14ی 6ی 2025ـەوە هەموو تاقیکردنەوەکان لە قوتابخانە حکوومی و ناحکومییەکان بە قوتابخانە ناحکوومییە نێودەوڵەتییەکان و تاقیکردنەوەکانی وەزاری پۆلی 12ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە، وە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قوتابخانە حکوومی و ناحکوومیەکانیش هەمووی دوا دەخرێت بۆ هەفتەی داهاتوو”.

وەزارەتی پەروەردە جەختیشی كردەوە كە لە هیچ ناوەندێکی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادرێن.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا دواتر لە رێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان قوتابییان ئاگادار دەکەینەوە

بەپەلە

پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *