نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دادگای باڵای فیدراڵ: ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا نابێ ببێتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی هەرێم

دادگای باڵای فیدراڵ: ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا نابێ ببێتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی هەرێم

بەڵگەی نایاسایی بوونی بڕیارەکەی تەیف سامی بڵاو کرایەوە

ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەڵگەنامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمەی خوارەوە وەرگێڕانی کوردی دەقی ئۆڕجناڵی بڕگەی (شەشەم)ە لە لاپەڕەی (١٥) لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادية/ ٢٠٢٣) لە ٢١-٢-٢٠٢٤ کە بڕیارێکی ملزمە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان ونابێت هیچ یاسا و بڕیار ونووسراوێک پێچەوانەی ئەمە دەربچێت:

(شەشەم: ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەربارەی جێبەجێکردنی ماددەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٢٣، و بە تایبەتی هەردوو ماددەی (١٢ و ١٣)ی یاساکە، نابێت ببێتە هۆکاری سەرەکی خەرجنەکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێم لە کاتی دیاریکراوی خۆی.)

تێبینی:
هەردوو ماددەی ١٢ و١٣ ی یاسای بودجە پەیوەندیدارە بە داهاتی نانەوتی و پابەندیی نەوتی هەرێم، کە هەردوو حکومەت ناکۆکیان هەیە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەکە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *