نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكوومەت بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

سەرۆكی حكوومەت بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەوە پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی 4ی 2025، بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی ئێزدی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكانی كوردستان و جیهان كرد و ڕایگەیاند: “سەری ساڵی ئێزدی لە تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان پیرۆز دەكەم و هیوادارم جەژنێكی خۆش و پڕ لە شادی بەڕێ بكەن.”

سەرۆكی حكوومەت لە پەیامەكەیدا جەختی لەوەش كردەوە، كە “وەك هەمیشە، پشتیوانی ماف و داخوازییەكانی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و لە هەوڵی خۆمان بەردەوامین تاوەكوو ڕەوشی شنگال ئاسایی ببێتەوە و ئاوەدان ببێت و ئاوارەكانی ئەو دەڤەرە بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان.”

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامی پیرۆزبایی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە..

سەری ساڵی ئێزدی لە تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان پیرۆز دەكەم و هیوادارم جەژنێكی خۆش و پڕ لە شادی بەڕێ بكەن

وەك هەمیشە، پشتیوانی ماف و داخوازییەكانی خوشك و برایانی ئێزدی دەكەین و لە هەوڵی خۆمان بەردەوامین تاوەكوو ڕەوشی شنگال ئاسایی ببێتەوە و ئاوەدان ببێت و ئاوارەكانی ئەو دەڤەرە بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان.

سەری ساڵی ئێزدی پیرۆز بێت و هەردەم لە ئاشتی و تەندروستیدا بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *