
ئهمڕۆ سێشەممه 15ی 4ی 2025، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکوومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازیی لە پەیکەرسازی ناسراوی کورد شوان کەمال کرد.
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی کار و پەیکەر و بەرهەمە هونەرییەکانی ئەو هونەرمەندەی کرد، کە لە زۆر شاری هەرێمی کوردستان و شارەکانی وڵاتانی ئەورووپا، بە تایبەتی ئەڵمانیا و سوید دانراون.
هونەرمەند شوان کەمال سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەت لە بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری دەربڕی.
