نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی: کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان ئومێد بەخشە

سەرۆک بارزانی: کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان ئومێد بەخشە

سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و بووسیویەتی “کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆک ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان”. 

هەر لەم پەیامەدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی” کۆبوونەوەکە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا”.

دوێنێ پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان “دەم پارتی”، لە کۆشکی سەرۆکایەتیی تورکیا، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە کۆبووەوە، کە شاندەکەی دەم پارتی لە سڕری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرورین بوڵدان، پەرلەمانتار پێکهاتبوون. 

هەر لە کۆبوونەوەیەکدا هەر یەك لە ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری تورکیا و ئەفكان ئاڵا، جێگری سەرۆكی گشتیی ئاكپارتی ئامادە بوون، کە نزیکەی کاتژمێریک و 30 خولەکی خایاند.

دوای کۆبوونەوەکە، دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کۆبوونەوەکە لە کەشێکی ئەرێنی، بنیاتنەر، بەرهەمدار و ئومێدبەخش بۆ داهاتوو بەڕێوەچوو.

دەم پارتی ڕاشیگەیاندووە بە شانازییەوە هەموو دانیشتووانی تورکیا ئاگادار دەکەینەوە، کە ئەمڕۆ لە دوێنێ گەشبینیترین بۆ پرۆسەی ئاشتیی و لە قۆناغی داهاتوودا بە ئیرادەیەکی بەهێزترەوە لە کارەکان بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازی ئۆجەلان بۆ پرۆسەی ئاشتیی تورکیا بەردەوام دەبن.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *