نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / ساڵی ڕابردوو سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە؛ پسپۆڕانی ڕوسیا توانای موشەكیی ئێران پەرەپێدەدەن

ساڵی ڕابردوو سەردانی ئەو وڵاتەیان كردووە؛ پسپۆڕانی ڕوسیا توانای موشەكیی ئێران پەرەپێدەدەن

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆیتەرز، ئەو پسپۆڕە ڕوسیانە سەرجەمیان توانایەكی بەرزیان هەیە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و موشەك و تۆپخانە، گەشتەكەش لەكاتێكدا بوو ئێران و ئیسرائیل گورزیان لە یەكتر دەوەشاند.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆیتەرز، ئەو حەوت پسپۆڕەی چەك بە دوو گەشتی فرۆكە لەنێوان 24 ی نیسان و 17 ی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو لە مۆسكۆوە گەشتیان بۆ تاران كردووە.

بەپێی بەدواداچوونەكەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ژمارەی پاسپۆرتی ئەو كەسانە دەریدەخات بە گەشتی فەرمی دەوڵەت سەردانی ئێرانیان كردووە، بەوپێیەی لە حەوت كەسەكە شەشیان ژمارەی سەرەتای پاسپۆرتەكانیان “20” بووە.

بەوتەی بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئێران، كە قسەی بۆ ڕۆیتەرز كردووە بەبێ ئەوەی ناوی بهێنرێت، ئەو پسپۆڕە ڕوسییانە سەردانی چەند ناوچەیەكی بەرهەمهێنانی موشەكی ئێرانییان كردووە، لەوانەش چەند كارگەیەكی موشەك لەژێر زەویدا، بەشێك لە سەردانەكانیش لە ئەیلولی ساڵی ڕابردوو بووە.

بەپەلە

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا: دەستوەردانی ئیسرائیل لە کاروباری سوریا رەوشی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئاڵۆزتر دەکات

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: لەگەڵ  حکومەتی سوریا هەماهەنگیان هەیە سەبارەت بە دۆسیەی کوشتنی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *