نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی مووچەی مانگی دوو گەیشت

زانیاریی نوێ لەبارەی خەرجكردنی مووچەی مانگی دوو گەیشت

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ی 3ی 2025، ماڵپه‌ڕی (به‌غداد ئه‌لیوه‌م) ئاشكرای كرد كه‌ له‌ دوو رۆژی داهاتوودا، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی كوردستان ده‌كات.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه‌ كرا و له‌ دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی موچه‌خۆرانی كوردستان ته‌مویل ده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دینار وه‌ك مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مویل ده‌كات.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *