نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / بریتانیا و ئۆکرانیا بۆ پاڵپشتیکردنی تواناکانی بەرگری کیێڤ ڕێککەوتنێکی قەرز واژۆ دەکەن

بریتانیا و ئۆکرانیا بۆ پاڵپشتیکردنی تواناکانی بەرگری کیێڤ ڕێککەوتنێکی قەرز واژۆ دەکەن



شانشینی یەکگرتوی بریتانیا و ئۆکرانیا ڕێککەوتنێکی قەرزیان بە بەهای 2.26 ملیار پاوەندی بریتانی واژۆکرد بۆ پشتگیریکردنی تواناکانی بەرگری کیێڤ، کە لەندەن بە نیشانەی “پشتیوانی پتەو و بەردەوامی له‌نده‌ن بۆ گەلی ئۆکرانیا” وەسفی کرد، بڕیاریشه‌ ئه‌مڕۆ زلێنسیكی پادشای بریتانیا ببینێت.

وەزیرانی دارایی هەردو وڵات، ڕەچەڵ ڕیڤز و سێرگی مارچێنکۆ، لە مەراسیمێکدا لە میانی کۆبونەوەی کیه‌ر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆک وەزیرانی ئۆكرانیا لە لەندەن، ڕێککەوتنی قەرزەکەیان واژۆکرد، بەپێی ئاژانس فرانس پرێس، بڕیارە ئەو قەرزە لە سەروەت و سامانی بلۆككراوی ڕوسیا بدرێتەوە.

کەناڵی سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بچوکی ئەوروپی بۆ پشتیوانی لە ئۆکرانیا گەیشتوەتە بریتانیا.

کۆمپانیای پەخشی بریتانی (BBC) بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یەکشەممە شا چارڵزی سێیەم لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا کۆدەبێتەوە و کۆبونەوەکە لەسەر داوای حکومەتی بریتانیا بوە.

نوسینگەی کیه‌ر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا ڕایگەیاند، ستارمەر لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا كۆبوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی یەکشەممەش لە لەندەن لوتکەی فراوانتری سەرکردەکانی ئەوروپا بەڕێوەده‌چێت، بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا.

بەپەلە

بەرگریی سوریا: سێ سەربازمان لەلایەن میلیشیاکانی حـ.ــزبوڵاوە کوژراون

📌وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند کە سێ سەربازی سوپای سوریا بە دەستی میلیشیاکانی حزبوڵا کوژراون و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *