
گەڕەكی مەتاری قەزای ناوەندیی سۆران، كەسێك بەناوی (دژوار سەعید ڕەشید برادۆستی) كە پیشەی پۆلیسە لە بنكەی پۆلیسی قەزای سیدەكان و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی سێ كەسی بریندار كردووە و دواتر كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كراون و لەئێستادا تەندروستیان جێگیرە.