نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق دەكات

ئه‌مڕۆ سێشەممە 25ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئاكیرا ئێندۆ باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵوێزی ژاپۆن لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدان و خەباتی گەلی كوردستان هەبوو و ستایشی سەقامگیریی بەرچاو و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانی لە بوارە جیاجیاكان كرد.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كاریگەرییان لەسەر عێراق و چارەنووسی كورد لە سووریا ئاڵوگۆڕ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرایەوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *