نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوی دوو هەزار و 269 كەس بۆ بەغدا نێردرا بۆ دامەزراندیان بەشێوەی هەمیشەیی

ناوی دوو هەزار و 269 كەس بۆ بەغدا نێردرا بۆ دامەزراندیان بەشێوەی هەمیشەیی

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ناوی زیاتر لە دوو هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکانی بە مەبەستی دامەزراندن ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق کرد.

پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستىی حکوومەتى عێراق و لە ڕێگەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا، ناوى 2 هەزار و 269 دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمەکە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) کە دانیشتووى ناوچە کوردستانییەکانن بە مەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتەکەی حکوومەتی فیدراڵ، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کرا.

نووسراوەکە بە ژمارە (4004) کە واژۆی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لەسەرە، بە زمانی عەرەبی ئاراستەی نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا کراوە و، تیایدا چەندین دۆکیۆمێنت و بەڵگەنامەى فەرمى کە بریتین لە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆ دەگرێت، هەروەها دواتر نووسراوەکە لە نوێنەرایەتى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی فیدراڵ دەکرێت.

بۆ بینینى دەقى نوسراوەکەى وەزارەتى خوێندنى با

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *