نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لەسەر ‘نزاکردن بۆ سەدام’ سکاڵا لەسەر عومەر فەقێ تۆمار دەکرێت

لەسەر ‘نزاکردن بۆ سەدام’ سکاڵا لەسەر عومەر فەقێ تۆمار دەکرێت


بانگخواز و چالاکڤانێک لە هەڤپەیڤینێکدا نموونە بە سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق دێنێتەوە و لە بەشێکی قسەکانی دەڵێ: “گۆڕی پڕ نوور بێت.” ئەمەش بەشێک لە چالاکڤان، رۆژنامەنووس و هاونیشتمانیی لێکەوتەوە و لە نامەیەکدا بۆ داواکاری گشتی، سکاڵای لەسەر دەکەن. عومەر فەقێ بە رووداوی گوت: ” باشییەکانی سەدام بەرز دەنرخێنم و خراپییەکانی رسوا دەکەم.”

سکاڵاکە 18 کەس بە ناونیشانی جیاواز واژۆیان لەسەر کردووە و بەشێکیان کەسوکاری ئەنفالن. تێیدا هاتووە: “داوا لە داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەدواداچوون بۆ قسەکانی مامۆستا و بانگخواز و خاوەن کۆمپانیای عەقارات عومەر مەحموود فەقێ، دانیشتووی شاری هەولێر بکەن.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *