نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی و شای ئوردەن کۆ بوونەوە

مەسرور بارزانی و شای ئوردەن کۆ بوونەوە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان شای ئوردن کۆبوونەوە و پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردەن کۆبووەوە و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرا.

هەروەها لای خۆیەوە شا عەبدوڵڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی.

هەر لە دیدارەکەدا لە جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتی خاوەن شکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند.

سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە و هەروەها جەختی لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *