نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / لە هەولێر باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران كە ماتۆڕسكیلیان دەدزی و بەپارەكەی ماددەی هۆشبەر و كاری خراپیان ئەنجام دەدا

لە هەولێر باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران كە ماتۆڕسكیلیان دەدزی و بەپارەكەی ماددەی هۆشبەر و كاری خراپیان ئەنجام دەدا

لە هەولێر باندێكی پێنج كەسی دەستگیركران كە ماتۆڕسكیلیان دەدزی و بەپارەكەی ماددەی هۆشبەر و كاری خراپیان ئەنجام دەدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوی پۆلیسی هەولێر، باندە پێنج كەسییەكە پێكهاتوون لە (ا. ح. ص) و (ا. ح. م) و (ا. م. ر) و (د. م. ح) و (ش. ع. خ).

تۆمەتبارەكان کە چواریان پیاو و یەکێکیان ئافرەتە و دانیشتووی هەولێرن، دانیان ناوە بە تاوانەکانیان کە ئەو پارەیەی لە دزینی ماتۆڕسکیل دەستیان کەوتووە، لە ماددەی هۆشبەر و کاری خراپ بەکاریان هێناوە.

تۆمەتبارەكان هەروەها دوای دەستگیركردن، دانیان بەوە دانا کە تۆمەتبارە ئافرەتەکەیان لەناو کابینەیەکدا جێهێشتووە و دەرگاشیان لەسەر داخستووە، هەربۆیە پۆلیس بەزوویی چووە شوێنی مەبەست و ئافرەتەکەی ڕزگار کرد.

بەپەلە

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەى مەسرور بارزانی، هەموو ڕێکارێکی فریاگوزارى و تەندروستی گیراوەتە بەر

وەزارەتی تەندروستی دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی ڕووداوەکانی لافاو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *