
ئاری ههرسین، بەرپرسی لقی 4ی پارتی، ڕایگهیاند: سەرکەوتنەکانی پارتیمان لە ساڵی 2024 لە ئەنجامی ڕابەرایەتیی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی و ڕێنماییەکانی بەڕێزیان و چۆنیەتیی تێگەیشتن و جێبەجێکردنی ئەو ڕێنماییانە لە پێناو سەرخستنی حزبمان لە پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.
ههرسین گوتیشی: بێگومان ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش دەبنە هەوێنی پێکهێنانی کابینەیەکی بەهێز (مەبەست لە کابینەی دەیهمی حکوومەتی هەرێمی کورستانە) لە ساڵی 2025 بەرەو ئاڕاستەی کوردستانێکی بەهێز و یەکگرتوو دهچین، دواجار ئەم سەرکەوتنانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییە دەبن، کە پارتی وەک وهسیلهیهك بووه و هەر واش دەمێنینەوە لە پێناو خۆشبەختیی گەل و سەروەریی خاکی پیرۆزی کوردستان.
دەڵێ:بە پشتیوانیی خوای گەورە و ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک. و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان، ساڵی 2025 دەبێتە ساڵی یەکڕیزی و کۆتایی گشت قەیران و بەربەستەکان.