نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی

پەیامی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕۆژییێن ئێزی

پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان دەكەم و جەژنی ڕۆژییێن ئێزی لە هەمووان پیرۆز دەكەم.

هیوادارم بەخێر و خۆشی و ئارامی ڕۆژانی جەژن بەڕێ بكەن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزدی و هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان بە ئەركی سەرەكیی خۆی دەزانێت و پێداگری خۆی لە بەهێزكردنی كەلتووری پێكەوەژیان دووپات دەكاتەوە.

جەژنی ڕۆژییێن ئێزی پیرۆز بێت و هەردەم شاد بن.

مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان

19ی 12ی 

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لە مەراسیمی دەستپێکی یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر ئامادە بوو

ڕۆژی پێنجشەممە 5ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە هەولێر یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *