نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / “حکومەتەکانی پشێووی عێراق هەوڵیانداوە ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی ئێزدی بگۆڕن”

“حکومەتەکانی پشێووی عێراق هەوڵیانداوە ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی ئێزدی بگۆڕن”

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌‌دا هاتووه، ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدییەکان بە توندی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە کوردەوە بۆ هەر نەتەوەیەکی دیکە و دەستکاریکردنی ئەم شوناسە ڕەت دەکاتەوە. وتیشی، ئێزیدییەکان بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کورد و ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی و ڕۆشنبیرییان بە قووڵی لە خاکی کورددا چەسپاوە. 

هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، ئێزیدی ئایینێکی کۆنە و مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بەشێکە لە میراتی له‌مێژینەی گەلی کورد. ئێزیدییەکان بە زمانی کوردی قسە دەکەن، داب و نەریتی ئەوانیش لەگەڵ کولتووری گشتیی کوردیدا دەگونجێت. ئێزیدییەکان بە درێژایی سەدەکان سەرەڕای ئەو تەحەددا و گۆشەگیرییانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، ناسنامەی ئایینی و نەتەوەیی خۆیان پاراستووە. 

له‌ كۆتاییدا ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزیدی جەخت لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە ناسنامەی کوردی ئێزیدی و هەوڵنەدان بۆ گۆڕین و ساختەکردنی دەکاتەوە و دەشڵێت، پاراستنی ئەم ناسنامەیە مافێکی سروشتی و ئەرکێکی پیرۆزە و بەشێکی دانەبڕاوە لە پاراستنی میراتی کولتووری و ئایینی گەلی ئێزیدی و گەلی کورد بە گشتی.

ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدیی هەوڵدان بۆ گۆڕینی ناسنامەی ئێزیدی لە کوردەوە بۆ هەر نەتەوەیەکی دیکە ڕەت دەکاتەوە

بەپەلە

بەپەلە.. ئاسایشی هەولێر هۆشداری بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەدات

زیاتر لە کۆمێنت بخوێنەرەوە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندنلە پێناو پاراستنی ئاسایش و ڕێکخستنی کارەکانی تیمە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *