نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل دەکات

ڕۆژی شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد جەمیل ئەلمیاحی پارێزگاری واست و شاندێکی هاوپەیمانێتیی واست ئەجمەل کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و کۆسپ و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیری و گەشەپێدانی پارێزگاکانی عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگای واست و پارێزگاکانی تری عێراق کرایەوە، ئەویش لەپێناو خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان و ئاوەدانی و دەستەبەربوونی سەقامگیری و گەشە لە بوارە جۆراوجۆرەکان.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *