نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، دوای وەستانی زیاتر لە 10 ساڵ لە پرۆسەی ناونووسکردنی نوێی کەمئەندامانی کوردستان، لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی جەنابی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئاڕاستەکردنی ناوی ئەو کەمئەندامە نوێیانەی کە لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 13 هەزار کەس پشکنینیان بۆ کراوە بە مەبەستی دابینکردنی مینحەی کەمئەندامی.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بە مەبەستی داواکردنی تەرخانی دارایی بۆ جێبەجێکردنی داوای وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی دارایی و حکوومەتی فیدراڵی دەکرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئێستا 76 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت، مووچە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەردەگرن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *