نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیاندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مەسرور بارزانی: دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابنرێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/4/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدرال و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.”

ئاماژەشی بەوە داوە: “سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، محەمەد شیاع سوودانی و هەموو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بوون تاوەکوو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.”

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشی گەیاندووە: “لە ماوەی ڕابردوودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم.”

هەروەها ئەوەشی خستووەتە روو: “لەم دوو ڕۆژەدا دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداریش بکرێت.”

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *