نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یەکێتیی بووەتە داردەستى ئێران بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە دووژمنکاریەکانى دادگاى فیدڕاڵى

یەکێتیی بووەتە داردەستى ئێران بۆ شەرعیەتدان بە بڕیارە دووژمنکاریەکانى دادگاى فیدڕاڵى

حسێن ئەنوەر، چالاکوانی سیاسی ،ڕاگەیاند: بڕیارە نادەستوورییەکانی دادگای فیدراڵی لە دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قەوارە شەرعیی و یاساییەکەی ئەجێندایی سیاسی لە پشتە و پلانێكە لە تارانەوە داڕێژراوە.
گوتیشی: “ئەم سیاسەتە دووژمنکارانەیەی لە دژی حکوومەتی کوردستان گیراوەتە بەر درێژكراوەی ئەو هەوڵانەن كە لە ڕابردوودا بۆ لەناوبردن و بێهێزكردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدران. هەڵبەت بۆ ئەمەش بەشێک لە لایەنە کوردییەکان و بەتایبەتی یەكێتی بوونەتە داردەستی دوژمن و بۆ شەرعەیەتدان بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی.
گوتی: سەیرە راگه‌یه‌ندراو لە دژی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەردەچێت، کەچی دوای چەند خولەكێك یەكێتی وەڵام دەداتەوە، وەكوو بڵێی گوتەبێژی دادگای فیدڕاڵیی بێت، ئەو هەموو دژایەتییەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لەلایەن یەكێتی نیشتمانیی کوردستانەوە، دەرخەری ئەوەیە کە ئەو حیزبە تۆزقاڵێك ڕۆحیەتی نیشتمانیبوونی تێدا نییە.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت: کۆچکردن بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کێشەی ئەمنی و ئابووری و گۆڕینی دیموگرافی بەدوای خۆیدا دێنێت

*کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دەکەین * کاری زۆرمان کردووە بۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *