نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حەسیبە گەردى: بافڵ تاڵەبانى هاوشێوەى باپبر و باوکى خەونى خیانەتکارى دەباتە ژێر گڵ

حەسیبە گەردى: بافڵ تاڵەبانى هاوشێوەى باپبر و باوکى خەونى خیانەتکارى دەباتە ژێر گڵ

وردەکارى نوسینەکەى لە کۆمێنت بخوێنەرەوە

حەسیبە گەردى پەرلەمانتارى پێشووى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ، ڕاى گەیاند:ئەوەی بافل دەیکات لە جاشایەتی بۆ بەغدا، کارێکی نوێ نییە، وەک چۆن ئەوەی بەغدا بەرامبەر بە خەڵکی کوردستانی دەکات. سیاسەتی برسیکردن و دروست کردنی خائین و کڕینی خۆفرۆشان لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی ساختەی عێڕاق دەستی پێکردووە. لە سەردەمی پاشایەتی و دواتر لە سەردەمی ئەو کۆمارەی بە کودەتای یەک لە دوای یەک دەستاودەستی دەکرد، هەر دەڤەرێکی کوردستان بەشێک بووبێت لە شۆڕش و ناڕەزایی دەربڕین، ڕووبەڕووی سیاسەتی برسیکردن بۆتەوە.

گەردى دەڵێ: بافل زیاتر نیە لە درێژ بوونەوەی خەونێکی تەمەن شەست ساڵە، کە کۆتاییەکەی دیارە بە زڕانی ئەو خەونە کۆتایی دێت، وەک چۆن خەونی باب و باپیری زڕێندراو و بەخۆیان و مێژووی پڕ لە خیانەت و شەرمەزاری جاشایەتی پێچایانەوە و خەونەکانیان لەگەڵ خۆیان بردە ژێر گڵ. بافل لە باپیری خوێندەوارتر و لە باوکیشی فێڵبازتر نیە، بەڵکو تەنها بوکەلەیەکە بەدەست چەند کەسێکی وەک خزعەلی و ڕەیان کلدانی کە ناویان لە لیستی تیرۆر دایە، واتە بافل بەشێکە لە گروپێکی تیرۆرستی و لە سەر ئاستی دونیای پێشکەوتوو نەفرەت لێکراون.

زیاتر دەڵێ:ئەوەی بافل و براکەی دەتوانن بیکەن زیاتر بەگژداچوونەوەی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕاکێشانی زیاتری دەستی دوژمنانە، هەروەها دەتوانن لە ڕێگای ئەو میدیایەی بە پارەی دزراوی مەرزەکان و هێنانی خۆراکی ماوەبەسەرچوو و بازرگانی کردنی تلیاک بەڕێوەی دەبەن، زیاتر کار لە سەر تێکدان و ئاڵۆزکردنی نەفسیەتی خەڵکی کوردستانە. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانە ناتوانن گرەوەکە ببەنەوە، چونکە ئەو ئامانخانەی ئەوان و دادگای نا یاسایی و نا فیدڕاڵی (دادگای سەوڕە) و میلیشیاکان و ئاغاکانیشیان کاری بۆ دەکەن وەدی نایەن، ئەوان دەیانەوێت ناسنامە و هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیان کاڵ بکەنەوە و قەوارەی سیاسی کوردستان هەڵبوەشێنەوە، کە ئەوانە کاری نەکردەن، چونکە کورد و هەموو نەتەوەکانی دیکەی کوردستان خوێنیان بە ناخی ئەو خاکە ڕۆچووە و هەرگیز دەستەبرداری نابن، سەبارەت بە قەوارەی هەرێمی کوردستانیش ئەوە جگە لە هەبوونی هێزی پێشمەرگە و دامەزراوە نیشتیمانییەکان، ئیڕادەیەکی نێودەوڵەتی بەهێزیش هەیە، کە بەشداری سەرەکی دامەزراندنی ئەو قەوارە و پاراستنیانی کردووە و ئێستاش بەشدار دەبن لە پاراستن و بەهێز بوونەوەی.

ئاماژەى بەوەشکردووە:ئەوەی بۆ بافل و براکەی دەمێنێتەوە تەنها شەرمەزاری و مێژووێکی ڕەشی جاشایەتییە کە تەنها لە بازاڕی دوژمن و داگیرکەران ڕەواجیان دەبێت، بەڵام ڕووڕەشی دونیا و قیامەت و میللەتی خۆشیان دەبن و تەنها دەبنە ئەلقەیەکی دیکەی زنجیرە خیانەتەکانی شەست ساڵ لە مێژووی میللەتێک کە بۆ ئازادی و سەربەخۆیی تێدەکۆشێت.

بەپەلە

شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *