نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان له‌ به‌ر كۆرۆنا ده‌وامی راگرت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان له‌ به‌ر كۆرۆنا ده‌وامی راگرت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی به‌هۆی تووش بوونی فەرمانبەرێکیان  بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ده‌وامی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی راگرت.

بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی. راگەیاند، دوێنێ ئەنجامی پشکنینی فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەرچووەو دەرکەوتووە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی شەھیدان و پارێزگاری سلێمانی و تەندروستی سلێمانی بڕیاریان داوە تا 21 ئەم مانگە دەوام لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان رابگیرێت.

به‌ وته‌ی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ رۆژانە کەسانی بەساڵاچوو زیاتر سەردانیان دەکەن، بۆیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران بڕیاری راگرتنی ده‌وامیان داوە.

بەپەلە

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *