به‌رێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی به‌هۆی تووش بوونی فەرمانبەرێکیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ده‌وامی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی راگرت.
بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی. راگەیاند، دوێنێ ئەنجامی پشکنینی فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتیەکان دەرچووەو دەرکەوتووە ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بە راوێژ لەگەڵ وەزارەتی شەھیدان و پارێزگاری سلێمانی و تەندروستی سلێمانی بڕیاریان داوە تا 21 ئەم مانگە دەوام لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان رابگیرێت.
به وته‌ی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره رۆژانە کەسانی بەساڵاچوو زیاتر سەردانیان دەکەن، بۆیە لەپێناو پاراستنی تەندروستی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران بڕیاری راگرتنی ده‌وامیان داوە.