نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دادگای فیدراڵی دان بەوەدا دەنێ كە جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەران كاتی دەوێ

دادگای فیدراڵی دان بەوەدا دەنێ كە جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەران كاتی دەوێ

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكدا دانی بەوەدا ناوە كە جێگیركردنی مووچەی فەرمانبەران كاتی دەوێ و داواشی لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی كردووە، كە تا ئەو کاتەی پرۆسەکە تەواو دەبێ، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات.

لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە كە پێویستە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پەلە لە جێگیركردنی مووچەدا بکەن، بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەفەوتێ.

ئەوەشی دووپات كردووەتەوە كە پێویستە وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بدات کە لەبەر هۆکاری تەکنیکیی، تا ئێستا هەژماری بانکییان بۆ دروست نەكراوە.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *