نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕابەرى بزووتنەوەى ئیسلامى دادگاى فیدڕاڵى دژایەتى قەوارەى کوردستان دەکات

ڕابەرى بزووتنەوەى ئیسلامى دادگاى فیدڕاڵى دژایەتى قەوارەى کوردستان دەکات

رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ دادگای‌ فیدڕاڵ ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌ كورد و پێویسته‌ له‌و دۆخه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌.

عیرفان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانی‌ گوتی‌، ئه‌وه‌ی‌ به‌رانبه‌ر پێكهاته‌كان كراوه‌ سته‌مه‌ و پێویست بوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ‌، بێ‌ به‌ش نه‌كرێن له‌مافی‌ هه‌ڵبژاردن.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی‌ دادگای‌ فیدڕاڵ ده‌یكات تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌ كورد و ده‌یانه‌وێ‌ هه‌موو هێزێك به‌كار بێنن بۆ دژایه‌تی‌ ئه‌و قه‌واره‌یه‌.

ئه‌و سه‌ركرده‌ ئیسلامییه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌ڵبژاردنیش گوتی‌، یه‌ك بازنه‌ بێت یان چوار بازنه‌ هیچ جیاوازی‌ نییه‌ و ئێسته‌ ده‌ست به‌ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ ” بزووتنه‌وه‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا نییه‌”.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *