نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی داوای لە وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی كرد سەردانی كوردستان بكەن

مەسروور بارزانی داوای لە وەبەرهێنەرانی ئەمەریكی كرد سەردانی كوردستان بكەن

ژووری بازرگانی ئەمەریكا لە واشنتن، كۆبوونەوەیەكی بۆ پێشوازیكردن لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رێكخست و لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك خاوەنكار و وەبەرهێنەری دیاری ئەمەریكی و چەندین كەسایەتی رەوەندی كوردستانی نیشتەجێی ئەمەریكا بوون، مەسروور بارزانی گوتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوان كرد. 

بەپێی راگەیەنراوێكی حكوومەت، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 29ی شوباتی 2024، ژووری بازرگانی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایه‌تيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشدار بوون. 

لە كۆبوونەوە رێكخراوەكەی ژووری بازرگانی ئەمەریكا بۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *