نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەوە

سەرۆكی حكومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی كۆمكاری عەرەبی و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا.
سەرۆكی حكومەت سوپاسی هەڵوێستی كۆمكاری عەرەبی كرد لە سەركۆنەكردنی هێرشی موشەكیی ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر.
ئەمینداری گشتیی كۆمكاری عەرەبی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی كوردستان كرد و سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ پێگەی گرنگ و خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانی دەربڕی.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی كوردستان و عێراق بەگشتی كرا.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *