نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت

سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت

ئه‌مڕۆ هەینی مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌ تۆبياس ليندنه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پێ گەیشت.

وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیى ئەڵمانیای کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانى هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

بەپەلە

مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان پیرۆز دەکات و دەڵێت، “رۆڵێکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *