نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بووەوە.

بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هێرشی ئێران بۆ سەر هەولێر.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پرسە و هاوخەمیى خۆی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێشێلکردنی سەروەریى عێراق و بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

لە بەشيکی دیکەی کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و پێویستیى چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور ئالوگۆڕ کرا.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *